کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئیخوانولموسلمین و ئێران هۆکاری سەرەکیی ناسەقامگیریی ئۆردۆنن

11:31 - 18 خاکەلێوه 2724

میدیاکانی عەرەبستان ڕایانگەیاندووە کە ئێران و ئیخوانولموسلمین هۆکاری ناسەقامگیری و ئاژاوەگێڕین لە ئۆردۆن.

ئەمە دوای ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەی ئۆردۆن هاتە ئاراوە کە بۆ پشتیوانیکردن لە فەڵەستینییەکان ڕووی دا و خەڵک بە بانگەوازی خالید مەشعل دەستیان بە خۆپیشاندان کرد و لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی ئوردۆن تووشی شەڕ و پێکدادان بوون و لەو ناڕەزایەتییانەدا خەڵک داوای پچڕاندنی پەیوەندییەکانی ئوردۆن لەگەڵ ئیسرائیلیان کرد

لەم پێوەندییەدا ڕۆژنامەیەکی عەرەبستان بڵاوی کردەوە کە ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەی ئۆردۆن کە بە هاندانی ئیخوانولموسلمین دەستی پێکردووە هێشتا کۆنتڕۆڵ نەکراوە،‌‌ و هەر ئیخوانولموسلمین خۆیان لەو ڕووداوانەی کە بە هۆی هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە ڕوویان داوە بەرپرسیارن.

تارق حەمید، سەرنووسەری پێشووی ئەو ڕۆژنامەیە، لە وتارێکیدا سەبارەت بە ڕۆڵی ئێران ڕایگەیاند: ئێران بەهۆی دوژمنایەتییەکانی ئێستای کە لەگەڵ ئیسرائیل هەیەتی نیگەرانی لەدەستدانی بەرەی حیزبوڵڵایە و لە ئەنجامدا دەیەوێت بەرەیەکی نوێ بە تێچووی شەڕ و ئاڵۆزی و تێکدانی ئۆردۆنیش بێ لە ئۆردن دروست بکات.

چەندین ڕۆژنامەی دیکەی عەرەبی وەکوو ڕۆژنامەی پان عەرەب ڕایانگەیاندووە کە ئاڵۆزییەکانی ئێستای ئۆردۆن پێوەندییان بە ڕێژیمی ئێرانەوە هەیە.