کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی هاوژینی شەهیدێکی کوردستان لە سوید

12:14 - 18 خاکەلێوه 2724

ڕۆژی پێنجشەممە، ١٦ی خاکەلێوە، خاتوو خەدیجە سەیاحی خێزانی شەهید مەلا محەممەدی مورادڕەسووڵی، کادر و فەرماندەی شەهیدی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە هۆی نەخۆشییەوە و لە تەمەنی ٨٩ ساڵیدا لە شاری ستۆکهۆڵمی وڵاتی سوید کۆچی دوایی کرد.

خاتوو خەدیجە لە شاری مەهاباد لەدایک بووە و کچی یەکێک لە تێکۆشەرانی کۆماری کوردستان بووە، کە دوای تێکچوونی کۆمار وەک زۆر تێکۆشەری دیکە ئاوارەی باشووری کوردستان بوون و لە شاری سلێمانی گیرسابوونەوە.

ناوبراو ژنێکی کوردپەروەر، ڕووخۆش، قسەخۆش، میواندۆست و بە بیرو باوەڕ بوو.

ناوبراو هەتا دوایین ساتەکانی تەمەنی وەفادار بە ڕێبازی دێموکرات مایەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و  خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێ.