کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی کوڕە شەهیدێکی حیزبی دێموکرات لە هەوشار

12:17 - 18 خاکەلێوه 2724

ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی خاکەلێوە، هادی بەرزگەر، کوڕی شەهید عەبدوڵڵا بەرزگەر خەڵکی ئاوایی خەزایی سەروو سەر بە ناوچەی هەوشار بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجەی مێشک لەتەمەنی ٦۹ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد .

کاک عەبدوڵڵا بەرزگەر ناسراوە بە "مام عەبە" یەکێک لە پێشمەرگە ئازا و ناسراوەکانی هێزی شەهیدانی هەوشار بوو کە لە ٢٢ی پووشپەڕی ١٣٦١ی هەتاوی، لە شەڕێکی قارەمانانەدا لە گوندی باخچەمەشە تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوو.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێ.