کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی باوکی شەهیدێکی کوردستان لە گوندی تەنگیسەر

11:20 - 19 خاکەلێوه 2724

ڕۆژی شەممە، ١٨ی خاکەلێوە، کاک حەبیبوڵڵا نەسری، باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان لە گوندی تەنگیسەر سەر بە شاری سنە لە تەمەنی ٩٧ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

کوڕێکی کاک حەبیبوڵڵا بە ناوی محەممەد ڕەشید نەسری کە ئەندامی حیزبی دێموکرات بووە لە ساڵی ٦٦ی هەتاویدا لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە لە گوندی تەنگیسەر تێرۆر کراوە و چووەتە ڕیزی شەهیدانی کوردستانەوە.

کاک حەبیبوڵڵا هەتا دوایین ساتەکانی تەمەنی وەفادار بە ڕێبازی کوڕە شەهیدەکەی مایەوە و گەورەترین ئاواتی ڕزگاریی کوردستان بوو.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.