کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

كۆچی دوایی ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە ئاڵمان

16:31 - 19 خاکەلێوه 2724

ڕۆژی هەینی ١٧ی خاکەلێوە، خاتوو تەوار دەرویشی ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کچی پێشمەرگەی دێرینی حیزب کاک جەماڵ دەرویشی و خاتوو بەهار عەبدوڵڵاهی و هاوژینی کاک ئیبراهیم ڕەسووڵی دوای چەندین ساڵ بەربەرەکانێ لەگەڵ نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.

 

خاتوو تەوار یەکێک لەو منداڵانەی نێو شۆڕش بوو و شانازی بە ڕێباز و تێکۆشانی بنەماڵەکەی دەکرد و وەک ئەندامی حیزبی دێموکرات درێژەدەری ئەو ڕێبازە بوو.

 

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.