کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی ئەندامێکی حیزب لە بۆکان

10:41 - 22 بانەمەڕ 2724

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی بانەمەڕ، کاک تاهیر مام کریمی کوڕی محەممەدڕەشید، خەڵکی گوندی تورجان لە ناوچەی بۆکان بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک تاهیر لە ساڵی ١٣٧٧ـەوە وەکوو ئەندام، پێوەندیی تەشیلاتیی بە حیزبەوە گرتووە و ئەرکە پێئەسپێردراوەکانی بەوپەڕی دڵسۆزییەوە جێبەجێ کردووە.  

کاک تاهیر بۆ ماوەی ٤ دەورە شۆرای گوندی تورجان بووە و لەم ڕێگەیەوە خزمەتی بە خەڵکی ئەو ناوچەیە کردووە.

ناوبراو کەسایەتییەکی خوشەویست و جێگای ڕێزز لە ناوچەکە بوو.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.