کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان لە مەهاباد

10:47 - 22 بانەمەڕ 2724

ڕۆژی هەینی ٢١ی بانەمەڕ، دایە زارا سوڵتانی، دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان لە مەهاباد، ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کوڕێكی دایە زارا بە ناوی سەید شەریف ئارتەنگ، لە ڕیزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتدا بووە و شەهید بووە.

سەید شەریف لەدایکبووی ساڵی ١٣٤٤ی هەتاوی لە گوندی سەلیم ساغوول بووە. ناوبراو لە تەمەنی ١٩ ساڵیدا پێوەندیی تەشکیلاتیی بە حیزبەوە گرتووە و وەکوو ئەندامی حیزب، ئەرکی خۆی بەجێ گەیاندووە. ناوبراو لە ساڵی ٦٦دا پێوەندی بە حیزبەوە گرتووە و بەفەرمی  بووەتە پیشمەرگە و لە ١٨ی ڕەزبەری ١٣٦٨دا لە دەرگیرییەک لەگەڵ هێزەکانی ڕێژیم لە دۆڵی پردانان، شەهید بووە.

سەید شەریف هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی قارەمانانە بەرگریی لە خاک و نیشتمانەکەی کرد و دایە زاراش هەتا دواساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی کوڕە شەهیدەکەی مایەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.