کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی کەسایەتییەکی خۆشناو لە مەریوان

11:02 - 22 بانەمەڕ 2724

ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٠ی بانەمەڕ، كاک حەسەن عارفی شێخ، ناسراو بە حەسەن خاوەری چۆڕ، کەسایەتیی خۆشناو و کۆمەڵایەتیی ناوچەی مەریوان بە هۆی نەخۆشیی شێرپەنجە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک حەسەن ساڵی ١٣٣٧ لە ئاوایی چۆڕ لە بناری چیای قەلەبەرد لە ناوچەی مەریوان لەدایک بووە.

ناوبراو بە هۆی ئەو پێگە كۆمەڵایەتییەی كە هەیبوو، ببووە جێگای ڕێز و مەتمانەی خەڵكی مەریوان.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.