کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی دایکی سێ شەهیدی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان لە مەهاباد

10:48 - 23 بانەمەڕ 2724

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، دایە سەید مەعسـووم حوسێنی، دایکی سێ شەهیدی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان، لە تەمەنی ٨٩ ساڵیدا و بە هۆی نەخۆشییەوە لە مەهاباد ماڵاوایی لە ژیان کرد.

سێ کوڕی دایە مەعسووم بە ناوەکانی سمایل، ئیشاڵڵا و شــوڪری نادری لە مەتەریزی بەرگری لە خاک و نیشتماندا چوونەتە ڕیزی کاروانی شەهیدانی گەلەوە.

سمایل نادری لە ڕیزی پێشمەرگەکانی هێزی پێشەوادا بووە و لە دەرگیرییەکدا لەگەڵ هێزە دژیگەلییەکانی کۆماری ئیسلامی لە نزیک شاری مەهاباد شەهید بووە.

دوو کوڕی دیکەی دایە مەخسووم بە ناوەکانی ئیشەڵڵا و شوکری خوێندکار بوون و لەگەڵ ٥٩ لاوی مەهاباد لە ساڵی ١٣٦٢ی هەتاوی لەسێدارەدران و چوونە ڕیزی کاروانی شەهیدانی گەلەوە.

دایە مەعسووم ژنێکی نیشتمانپەروەر، بەورە، خاوەن ئیرادە و خۆشەویستی خەڵکی ناوچەکە بوو کە هەمیشە شانازیی بە ڕێبازی کوڕە شەهیدەکانییەوە دەکرد.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.