ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی بانەمەڕ، کاک وەهاب سادقی خەڵکی گوندی باوای مەرگەوەڕ و ئەندامی لەمێژینەی حیزب بە هۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
کاک وەهاب سادقی دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئێران لە ناوچەی مەرگەوەڕ لە هێزی بەرگریی میللی بوو بە پێشمەرگە.
لە چەندین شەڕی ناوچە وەک شەڕی گەلی قاسملوو و شەڕی شنۆ زۆر چالاکانە بەشدار بوو و یارمەتیی هێزی پێشمەرگەی دا.
شایانی ئاماژەیە برایەکی کاک وەهاب بە ناوی ئەبووبەکر لە ڕێزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتدا بووە و لە دەرگیرییەکدا لەگەڵ هێزەکانی ڕێژیم لە ساڵی ٦٣ی هەتاوی شەهید بووە.
تەرمی کاک وەهاب لە گۆڕستانی گوندی باوا لەنێو ئاپۆرای خەڵکدا بە خاک سپێردرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.