کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی ژنێکی نیشتمانپەروەر لە سنە

18:16 - 25 بانەمەڕ 2724

ڕۆژی یەکشەممە، ٢٣ی بانەمەڕ، خاتوو سوغرا مینبەری، خەڵکی گوندی نییەر، لە تەمەنی ٧١ ساڵیدا و بە هۆی نەخۆشیی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.

برایەکی خاتوو سوغرا بە ناوی سەلاح مینبەری لە ڕیزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتدا بووە کە بەداخەوە شەهید بووە .

خوالێخۆشبوو کاک حەسەن دێهقان، هاوژینی ناوبراو ماوەیکی درێژ چەکی خەباتی لە شان کرد و بە هەموو جورێک پاڵپشتی پێشمەرگە بوو.

خاتوو سوغرا ژنێکی نیشتمانپەروەر بوو و ماڵەکەی شوێنی حەسانەوەی پێشمەرگە بوو.

ناوبراو هەتا دواساتەکانی ژیانی وەفادار و ئەمەگناسی حیزبی دێموکرات بوو.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە، سەرخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.