کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناوەندی هێزی پێشمەرگەی کوردستان ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە

13:09 - 26 بانەمەڕ 2724

ناوەندنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، ئاگادارییەکی ڕوو لە خەڵکی شامی داشخانی ناوچەی شاروێرانی مەهاباد بڵاو کردەوە.

دەقی ئاگادارییەکە بەم چەشنەیە:

چەند کەسی چەکدار بە ناوی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە لە شامی داشخانەی ناوچەی شاروێرانی مەهاباد جێگیر بوون. ئەم کەسانە داوایان لە چەند کەسێکی خەڵكی ئەو ناوچەیە کردووە کە پێوەندییان پێوە بکەن و سەردانیان بکەن.

ئێمە خەڵکی ئەو ناوچەیە ئاگادار دەکەینەوە کە پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەو ناوچەیە نین، بۆیە پێوەندی بەو کەسانەوە مەکەن.

 

ناوەندی هێزی پێشمەرگەی کوردستان

٢٦ی بانەمەڕی ١٤٠٣