کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پارێزگاکانی کرماشان و ورمێ کەمترین پشکی دامەزراندنیان لە بەشی پیشەسازیدا هەیە

16:41 - 26 بانەمەڕ 2724

"ئیکۆ ئێران" لە ڕاپۆرتێکدا باسی لە بەشداریی پارێزگاکانی ئێران لە بەشی پیشەسازی لە زستانی ساڵی ڕابردوودا کرد کە بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، پارێزگاکانی کرماشان و ورمێ کەمترین پشکیان لە پیشەسازیدا هەیە.

بەپێی ڕاپۆرتی ''ئێکۆ ئێران''، پارێزگای کرماشان لە زستانی ساڵی ١٤٠٢ و لە نێوان ٣١ پارێزگا لە سەرتاسەری ئێرانەوە، بە پشکی  ٢١.٩ لەسەد، کەمترین پشکی دامەزراندنی لە پیشەسازیدا هەیە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ئامارییە، لە دوای کرماشان، پارێزگای ورمێ کەمترین پشکی لە پێشەسازیدا بە ڕێژەی ٢٢ لەسەد هەیە.

هەروەها پارێزگاکانی سنە بە ڕێژەی ٢٥.٥ لەسەد و ئیلام بە ڕێژەی  ٣١.٨ لەسەد لەم هێڵکارییە ئامارییەدا لە پلەی چوارەم و چواردەهەمدان.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە نێونجی پشکی دامەزراندنی وڵات لە پیشەسازیدا ٣٣.٥ لەسەدە و ١٥ پارێزگا بە پارێزگاکانی کوردستانیشەوە پشکی کەمتریان لە سەرانسەری ئێراندا لە پیشەسازیدا هەبووە.

شایانی باسە کە بەپێی ڕێکارە ئاساییەکان گەورەترین پشکی دامەزراندن تایبەتە بە فەلاتی ناوەندیی ئێران و پارێزگاکانی یەزد، مەرکەزی و قوم زۆرترین پشکی دامەزراندنیان لە پیشەسازی لە سەرانسەری ئێران بە ٤٩.٢، ٤٨ و ٤٤.١ لەسەد هەیە.