ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی بانەمەڕ، ئارش مورادی، کوڕی عابدین و خەڵکی گوندی شیان، سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ لە شاری کرمان کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو لەدایکبووی ٨ی ڕەشەمەی ١٣٦٥ بوو کە لە ساڵی ٩٦ی هەتاویدا پێوەندیی تەشکیلاتیی بە حیزبی دێموکراتەوە گرتبوو و لە ڕیزی ئەندامانی نهێنیی حیزبدا، خزمەتی بە نیشتمانەکەی دەکرد.
کاک ئارش ئەندامێکی چالاکی حیزب بوو و هەموو ئەرکە پێئەسپێردراوەکانی بەوپەڕی دڵسۆزییەوە جێبەجێ دەکرد و هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی حیزبەکەی مایەوە.
تەرمی ناوبراو ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی بانەمەڕ لەنێو ئاپۆڕای خەڵکدا لە گوندی شیان، بە خاکی کوردستان ئەسپێردرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.