کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی کەسایەتییەکی حیزبدۆست و نیشتمانپەروەر لە شاری شنۆ

00:44 - 29 بانەمەڕ 2724

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی بانەمەڕ، سۆفی مستەفا ئیسماعیلزادە خەڵکی گوندی نەڕزیوێ سەر بە شاری شنۆ کۆچی دوایی کرد.

سۆفی مستەفا لە دوای شۆڕشی گەلانی ئێران بوو به ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران. 

ماڵی سۆفی مستەفا شوێنی حەسانەوەی پێشمەرگەکانی حیزب بوو، هەر بەو هۆیەوە هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی دەسبەسەری دەکەن و سەرەڕای لەسەرەوەبوونی تەمەنی ئازار و ئەشکەنجەی دەدەن.

سۆفی مستەفا هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی  وەفادار بە ڕێبازی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران مایەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆت بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.