کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکرات لە مەهاباد

17:03 - 31 بانەمەڕ 2724

ئەمڕۆ دووشەممە، ٣١ی بانەمەڕ، دایە زارا کەریمی، هاوسەری شەهید سەید قادر کەریمی، لە تەمەنی ٩٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

کاک سەید قادر کەریمی، هاوسەری دایە زارا، ساڵی ٦٨ی هەتاوی لەژێر ئەشکەنجەی هێزەکانی ڕێژیمدا شەهید بوو.

دوای شەهیدبوونی سەید قادر، ئەرکی بەخێوکردنی منداڵەکان کەوتە ئەستۆی دایە زارا و لەلایەکی تریشەوە لەلایەن ڕێژیمەوە کەوتە ژێر گوشارەوە بەڵام قەت کۆڵی نەدا و ڕووسوورانە و شۆڕشگێڕانە ئەرکەکانی خۆی بەڕێوە برد.

کوڕێکی دایە زارا بە ناوی کاک سەید ئیبراهیم کەریمی، پێشمەرگەی کوردستانە و لە ڕیزی تێکۆشەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندایە و ئەندامی ڕێبەریی ئەم حیزبەیە.

دایە زارا هەتا دوایین ساتەکانی تەمەنی وەفادار بە ڕێبازی هاوسەرە شەهیدەکەی و کوڕە پێشمەرگەکەی مایەوە و شانازیی بەم ڕێبازەوە دەکرد.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.