ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی بانەمەڕ، جاسم مستەفازادە کوڕی بایزید خەڵکی گوندی مەڕنێ سەر بە ناوچەی سۆمابرادۆستی ورمێ بە هۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
کاک جاسم بۆ ماوەی زیاتر لە حەوت ساڵ پێشمەرگەی حیزب لە هێزی شەهید نحۆ بووە و لە چەندین شەڕ و عەمەلیاتدا بەشدار بووە.
تەرمی ناوبراو هەمان ڕۆژ لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاکی کوردستان ئەسپێردراوە.
ناوبراو هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی دێموکرات مایەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.