ڕۆژی پێنجشەممە ۱۳ی بانەمەڕ، نادربەگ دروودی کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و ناسراوی کامێران لە تەمەنی ٨٩ ساڵیدا و بە هۆی پیری و بەساڵاچووییەوە کۆچی دوایی کرد.
نادربەگ دروودی کوڕی محەممەدساڵح بەگ خەڵکی ئاوایی چرۆسانە و دانیشتووی شاری کامێران بوو.
نادر بەگ کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و دڵسۆزی گەل و نیشتمانەکەی بوو و شارەزای بواری مێژووی کورد بوو.
لە سەرەتای هاتنەسەرکاری کۆماری ئیسلامی کوڕێک و چەندین کەس لە بنەماڵەکەی لە ڕیزەکانی خەباتی ڕزگاریخوازی گەلی کورددا بوون، هەر بەو بۆنەوە چەندین جار لەلایەن ئیتلاعاتەوە بانگ کرا و ئەزیەت و ئازار درا.
ناوبراو کەسایەتییەکی کۆمەڵایەتی و ناسراوی ناوچەکانی کامێران و جوانڕۆ بوو و لە چارەسەرکردنی زۆربەی کێشە کۆمەڵایەتییەکاندا ڕۆڵی بەرچاوی هەبوو.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.