کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی کەسایەتییەکی خۆشناو و کوردپەروەر لە بۆکان

16:52 - 2 جۆزەردان 2724

ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی بانەمەڕ، حاجی ساڵە مەحموودی ناسراو بە حاجی ساڵەی هەرمێلە، لە گوندی هەرمێلەی سەر بە ناوچەی گەورکایەتیی بۆکان ماڵاوایی لە ژیان کرد.

حاجی ساڵە کەسایەتییەکی دڵسۆز، خۆشناو و کوردپەروەر بوو کە لە هەموو قۆناغەکانی ژیانیاندا یار و هاوکاری هێزی پێشمەرگە و خەباتگێڕانی حیزبی دێموکرات بوو.

ماڵ و مەزرا و مووچەی حاجی ساڵە، پەناگەی ئارامی تێکۆشەرانی حیزب و گەل بوو.

حاجی ساڵە کەسایەتیی جێگای متمانەی پێشمەرگەکانی هێزی بەیان بوو کە هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی دێموکرات مایەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.