ڕۆژی چوارشەممە ٢ی جۆزەردان، ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ناوی عوبەید هەمزەزادە گەڵوانی، خەڵکی گوندی خراپە و دانیشتووی پیرانشار بە هۆی نەخۆشیییەوە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ورمێ کۆچی دوایی کرد.
کاک عوبەید ئەندامێکی چالاکی حیزب بوو و هەر بە هۆی پێوەندیی لەگەڵ حیزبی دێموکرات، لە ساڵی٦٢دا لەلایەن ئیتلاعاتی پیرانشارەوە دەسبەسەر کرا و لە چاڵەڕەشەکانی ڕێژیمدا ئازار و ئەشکەنجەی زۆر درا.
ناوبراو دوای ٢ ساڵ بەندکران ئازاد کرا و دیسانەوە پێوەندیی بە حیزبەوە گرت و وەکوو ئەندامێکی چالاک هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی ئەرکەکانی خۆی بەڕێوە برد.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.