کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی دایکی شەهیدێکی حیزبی دێموکرات لە شنۆ

16:05 - 3 جۆزەردان 2724

ڕۆژی سێشەممە ١ـی جۆزەردان دایە زەینەب شامحەممەدی دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان لە کانیەڕەشی شنۆ، بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

دایە زەینەب کچی مام کەریم لە بنەماڵەیەکی خۆشناو و  جێگای متمانەی خەڵکی ناوچەکە بوو.

کوڕێکی دایە زەینەب بە ناوی سەعید حەسەنپوور، لە ڕیزی ئەندامانی تەشکیلاتی نهێنیی حیزبی دێموکراتدا بووە کە بە تەقەی هێزەکانی ڕێژیم، شەهید کرا.

ناوبراو یەکێک لە ئەندامانی چالاکی حیزب بوو و ئەرکە پێئەسپێردراوەکانی بەوپەڕی دڵسۆزییەوە جێبەجێ دەکرد.

دایە زەینەب یەکێک لەو ژنانە بوو کە لە دابینکردنی جێگا بۆ مانەوە و پاراستنی پێشمەرگە و هەروەها دابینکردنی پێداویستییەکانیان هەوڵی زۆری دەدا و هەمیشە لە کاری تەشکیلاتیدا پاڵپشتی کوڕەکەی بوو.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خززم  و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.