ڕۆژی هەینی ٤ی جۆزەردان، کاک سەید مستەفا تاهیری، کەسایەتیی نیشتمانپەروەری خەڵکی پیرانشار کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو کەسێکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر بووە و لە ساڵەکانی دەیەی ٦۰ی هەتاویدا زۆر هاوکاری پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات بووە .
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.