کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان لە سنە

11:57 - 5 جۆزەردان 2724

ڕۆژی هەینی ٤ی جۆزەردان، حاجی حەمیدە حەبیبی دایکی شەهیدێکی کوردستان لە ئاوایی موارەکاوای ناوچەی لەیلاخ لە شاری سنە، ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کوڕێکی دایە حەمیدە بە ناوی ئەحمد موبارەکی لە ڕیزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتدا بووە کە لە ڕێگای ڕزگاریی نیشتماندا شەهید بووە.

دایە حەمیدە ژنێکی نیشتمانپەروەر و دڵسۆز بوو کە هەمیشە شانازیی بە ڕێبازی کوڕە شەهیدەکەیەوە دەکرد.

تەرمی دایە حەمیدە بە بەشداریی بەرچاوی خەڵکی ناوچەکە بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.