کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یەکیەتیی ئورووپا سزای بەسەر وەزیری بەرگری و ٨ کەس و دامەزراوەی ڕێژیمی ئێراندا سەپاند

12:03 - 5 جۆزەردان 2724

ڕۆژی هەینی ٤ی جۆزەردان، وڵاتانی ئەندامی یەکیەتیی ئورووپا لەسەر گەمارۆدانی ٩ کەس و دامەزراوەی سەر بە ڕێژیمی ئیسلامی ڕێککەوتن کە محەممەدڕەزا ئاشتیانی وەزیری بەرگریی ئێرانیش لە ڕیزی ئەو کەسانەدایە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕویتێرز، باڵیۆزی وڵاتانی ئەندامی یەکیەتیی ئورووپا ڕۆژی هەینی لە برووکسێل لەسەر ئەم سزایانە ڕێککەوتوون و بڕیارە دوای ڕەزامەندییان لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی یەکیەتیی ئورووپا لە ڕۆژی دووشەممە ٧ی جۆزەرداندا جێبەجێ بکرێن.

ڕۆیتەرز ڕاگەیاندووە، ئەو ٩ کەسە لە پەیوەندی لەگەڵ بەرنامە پەهبادییەکانی ڕێژیمی ئێراندا گەمارۆیان بەسەردا دەسەپێ.

هەروەها دیپلۆماتکارێکی ئورووپا لە وتووێژ لەگەڵ ئاژانسی ڕۆیتێرزدا پشتڕاستی کردەوە کە ڕێککەوتنێک لەسەر گەمارۆدان بۆ سەر محەممەدڕەزا ئاشتیانی وەزیری بەرگریی کۆماری ئیسلامی کراوە.

ئەم گەمارۆیە بریتییە لە قەدەغەکردنی هاتوچۆ بۆ ئورووپا و بلۆکەکردنی سەروەت و سامانی تاک و ڕێکخراوەکان و قەدەغەکردنی دەستڕاگەیشتنیان بە پارە و سەرچاوە ئابوورییەکان.