کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی باوکی دوو شەهیدی کوردستان لە نەڵۆس

13:06 - 5 جۆزەردان 2724

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی بانەمەڕ، سۆفی محەممەد تەهازادە خەڵکی نەڵۆس، بە هۆی پیری و نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

دوو کوڕی مام سۆفی بە ناوەکانی ڕەحمان و ڕەحیم تەهازادە، لە ڕیزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتدا بوون کە هەردووکیان چوونەتە ڕیزی کاروانی شەهیدانی گەلەوە.

شەهید ڕەحمان تەهازادە ساڵی ١٣٦١ لە ناوچەی مەیدان و برایمەی ڕێگای مەهاباد_ پیرانشار و ڕەحیمی براشی لە شەڕی کانی بداغ شەهید بووە.

مام سۆفی هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی کوڕە شەهیدەکانی مایەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.