کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی کەسایەتییەکی حیزبدۆست لە گوندی باوان

13:09 - 5 جۆزەردان 2724

ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی جۆزەردان، کاک مووسا محەممەدی کوڕی حاجی عیسا و خەڵکی گوندی باوان لە تەمەنی ٨٢ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو ساڵی ١٣٦٧ی هەتاوی بە تاوانی ئەندامەتی لە حیزبی دێموکرات دەسبەسەر کرا و دوای یەک ساڵ و ٨ مانگ بەندکران، ئازاد کرا.

کاک مووسا مرۆڤێکی قسەخۆش و نیشتمانپەروەر بوو کە لەلای خەڵکی باوان ڕێزی تایبەتی هەبوو.

ناوبراو هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی حیزبی دێموکرات مایەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.