کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی ژنێکی تێکۆشەر و نیشتمانپەروەر لە شنۆ

13:14 - 5 جۆزەردان 2724

ڕۆژی چوارشەممە ٢ی جۆزەردان، خاتوو گوڵخاتر ئێحسانی، لە تەمەنی ٥٨ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

خاتوو گوڵخاتر ساڵی ۱۳٥۹ وەک ئەندام لە یەکێک لە شانەکان لەگەڵ هاوڕێکانی دەستی بە تێکۆشانی نەتەوەیی کرد. کاری شانەکەیان یارمەتیدان و کۆکردنەوەی زانیاری و دەرمان بۆ پێشمەرگە بوو.

برایەکی خاتوو گوڵخاتر بە ناوی سلێمان ئیحسانی پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات بووە کە پاییزی ساڵی ٦٩ی هەتاوی لە شەڕی ناوچەی دزەی مەرگەوەڕدا شەهید بووە.

خاتوو گوڵخاتر هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی حیزبی دێموکرات و برا شەهیدەکەی مایەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.