ڕێکخراوی ئاشتی لە سویس بە مەبەستی وەگەڕخستنەوەی دۆسییەی تیرۆری دوکتور قاسملوو و بە تێرۆریست ناساندنی سپای پاسداران لە ئورووپا، داوای هاوکاریی لە کوردستانییان کردووە.
ڕێکخراوی ئاشتی لە وڵاتی سویس لە بەرەبەری ٣٥ ساڵەی تێرۆری شەهیدی ڕێبەر، دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران لەلایەن دیپلۆمات – تێرۆریستەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، لە ڕێگای کۆکردنەوەی واژۆوە هەوڵی وەگەڕخستنەوەی دۆسییەی ئەم تێرۆرە و بە تێرۆریست ناساندنی سپای پاسدرارانی کۆماری ئیسلامیی داوە.
ڕێکخراوی ئاشتی داوای لە هەموو تاکێکی بەهەڵوێستی کورد کردووە کە لە ڕێگای ئەم لینکەی خوارەوە بەشداری لە واژۆکردنی "هەوڵی وەگەڕخستنەوەی دۆسییەی شەهید دوکتور قاسملوو و بە تێرۆریست ناساندنی سپای پاسداران" لەلایەن وڵاتانی ئورووپایی و بەتایبەت وڵاتی سویسەوە بکەن.
بۆ بەشداریکردن لەم هەڵمەتە لەسەر ئەم لینکە کلیک بکەن و بە واژۆکردنی، دەنگی خۆتان بخەنە پاڵ دەنگی کوردستانییانی دیکە و رێکخراوی ئاشتی لە سویس .