کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوابەدوای سزادانی ماشاڵڵا کەرەمی، پارێزەری ناوبراویش بەهەمان شێوە سزای بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا

11:58 - 6 جۆزەردان 2724

ئەمیر حسێن کوهکەن، پارێزەر و ئەندامی ناوەندی پارێزەران و بەرپرسی دۆسییەی یاسایی ماشاڵڵا کەرەمی باوکی کۆمار کەرەمی کە لە ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ١٤٠١ لە ئێران شەهید بوو، لەلایەن لقی دووی دادگای شۆڕشی ڕێژیمەوە لە شاری کەرەج ٦ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانە کە بڵاو کراونەتەوە، تا ئێستا بە فەرمی تۆمەتی ئەم پارێزەرە ڕانەگەیەندراوە.

عەلی شەریفزادە ئەردەکانی پارێزەرەکەی دیكه‌ی ماشاڵڵا کەرەمی ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە دەزگای دادوەریی ڕێژیمی ئیسلامی حوکمی ٦ ساڵ زیندانی بە سەر باوکی کۆمار کەرەمیدا سەپاندووە و دوای ئه‌وه‌ هه‌واڵی سه‌پاندنی  ٦ ساڵ  زیندانی به سه‌ر پارێزه‌ر ئه‌میرحسێن كوهكه‌نیشدا ڕاگەیاندووە.‌

کۆمار کەرەمی لە کاتی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ١٤٠١ و دوای بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی چلەی شەهید حەدیس نەجەفی و پارسا ڕەزادووست، کە لە خۆپیشاندانەکان شەهید کرابوون دەسبەسەر و دوای دەسبەسەرکردنی لە سێدارە درا.

شایانی باسه‌ دوای ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکان، گوشارەکانی ڕێژیم بۆ سەر پارێزەرەکان زیاتر بووە.