کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەڕەشەی بێکاری لە سەر ٦٠ هەزار بارهەڵگری ئێرانی

12:39 - 6 جۆزەردان 2724

بازرگانیی ئێران لە وتووێژ لەگەڵ ماڵپەری ئیلنا ڕایگەیاند کە لە پێوەندی لەگەڵ ڕاگرتنی بیمەی سەوز بۆ شۆفێرانی ئێرانی کە لە ساڵی ٢٠٢٤ دەستی پێکردووە و تا ئێستا بەردەوامە، بەڵام هێشتا یەکلایی نەبووەتەوە وە ئەم بابەتە خەمی سەرەکیی کۆمیسیۆنی گواستنەوەیە و ئەم کێشەیە بووەتە هۆی ئەوەی کە ٦٠ هەزار بارهەڵگر کە لە ترانزیتی کاڵاکان لە وڵاتدا چالاکن بێکار بمێننەوە.

هەروەها ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە لە ئێستادا شۆفێرانی ئێرانی ناچارن بیمەی سەوزی خۆیان لە وڵاتانی دەرەوە بکڕن، و ئەمەش تێچووی گواستنەوەی کەلوپەل زیاد دەکات، و خاوەن بارهەڵگرەکانیش پێیان باشە بارهەڵگری بیانی وەک تورکی و گورجستانی بۆ کارکردن بەکار بهێنن و دەرئەنجامی ئەم کێشەیە بووەتە هۆی بێکاریی شۆفێرانی بارهەڵگری ئێرانی و جێگربوونی شۆفێرە بیانییەکان لە جێگایان.

سەرۆکی کۆمیسیۆنی گواستنەوە، بارهەڵگر و ترانزیتی ژووری بازرگانی ئێران ئاماژەی بەوەدا کە ئێران لە ساڵی ١٣٥٤وە ئەندامی کۆنوانسیۆنی بیمەی جیهانییە و دەبێت پابەند بێت بە مەرجەکانی تا ئەو ڕاگرتنە هەڵبگیرێتەوە، بەڵام تا ئێستا کۆمپانیای بیمەی ناوەندی هیچ هەوڵێکی بۆ ئەوەی کە ئەو کێشەیە چارەسەر بێت نەداوە.