کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی کەسایەتییەکی خۆشناو لە مەهاباد

17:49 - 9 جۆزەردان 2724

ڕۆژی سیشەممە ٨ی جۆزەردان، حاجی علی پیرۆتی كەسایەتیی خۆشناوی ناوچەی مەھاباد بەھۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد.

ناوبراو کەسایەتییەکی حیزبدۆست بوو و کە هەمیشە خزمەتی کادر و پێشمەرگەی حیزبی دەکرد و هەتا دوایین ساتەکانی ژیانیشی وەفادار بە ڕێبازی دێموکرات مایەوە.

تەرمی ناوبراو لە شاری مەهاباد و لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردراوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.