کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوکی شەهیدێکی ڕێگەی ڕزگاریی کوردستان ماڵاوایی لە ژیان کرد

11:00 - 10 جۆزەردان 2724

شەوی دووشەممە ٨ی جۆزەردان، کاک محەممەد ئیبراهیمی باوکی شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە گوندی خەلیفەی سەر بەشاری مەهاباد بەهۆی بەساڵاچوویی و نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.

کاک محەمەد ئیبراهیمی کەسایەتییەکی حیزبدۆست بوو کە تا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی شەهیدان مایەوە.

شەهید مستەفا ئیبراهیمی کوڕی کاک محەممەد لە گوندی بازاڕگەی ناوچەی سەرشاخانی نەغەدە لەلایەن ڕێژیمی دژی گەلیی کۆماری ئیسلامییەوە لەگەڵ دوو پێشمەرگەی قارەمانی تر بەناوەکانی شەهیدان باقی بایندەرێ و سەید محەممەدی نیزامی بەدیل گیرا و دوای شکەنجەیەکی زۆر ئێعدام کران.

هەروەها برایەکی کاک محەمەدی ئیبراهیمی بەناوی قادری ئیبراهیمی ناسراو بە قادری شەمێ لە شەڕێکی قارەمانانەدا لە ناوچەی پیرانشار لە گوندی پەسوێ شەهید بووە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.