ڕۆژی هەینی ١٤ی بانەمەڕ، کاک خالید ڕەزازادە، پێشمەرگەی پێشووی حیزب بە هۆی نەخۆشیی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد.
کاک خالید لەدایکبووی شاری مەھاباد و دەرەجەداری ئەرتەش بوو. پاش ڕووخانی ڕێژیمی پاشایەتی وەک زۆربەی ئەفسەر و دەرەجەدارە کوردەکان بۆ خزمەتکردن بە گەل و نیشتمان ھاتە نێو ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتەوە.
ئاخرین بەرپرسیارییەتی کاک خالید، بەرپرسایەتیی زیندانی حیزب بوو. پاشان بە ھۆی کێشەی بنەماڵەیی ناچار بە گەڕانەوە بۆ نێوخۆ بوو.
دواتر و پاش گەیشتنی بە ئامریکا، بوو بە ئەندامی حیزب و پاش ماوەیەک بەھۆی کێشەی تەندروستی تەنیا وەک دۆستێکی حیزبی ماوەیە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.