کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە شاری پیرانشار

11:10 - 19 بانەمەڕ 2724

جەعفەرڕەزا ڕەسووڵیانپوور، کوڕی عەلی ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران خەڵکی گوندی هەبڵەسی سەر بە شاری پیرانشار لە تەمەنی ٥٨ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

کاک جەعفەرڕەزا بە هۆی ئەوەی کە ئەندامانی بنەماڵەی هەر لە دێرزەمانەوە لەگەڵ حیزبدا بوون لە تەمەنی مێرمندالییەوە لەگەڵ حیزب لە پێوەندیدا بووە و ئەندامی نهێنیی حزب لە نێوخۆی وڵات بوو.

ناوبراو کەسێکی نیشتمانپەروەر، خۆشناو، دڵسۆز و چاونەترس بوو و ئەرکە پێئەسپێردراوەکانی بەوپەڕی دڵسۆزی و هەست بە بەرپرسایەتییەوە بەجێ دەگەیاند.

کاک جەعفەرڕەزا لە ناو کۆمەڵانی خەڵکی ناوچەکە کەسێکی خاکی و خۆشەویست بوو؛ یەکێک لە ئاواتەکانی وەکوو هەر تاکێکی کورد سەرکەوتنی گەلەکەی بوو، و هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی حیزبی دیموکرات مایەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.