لە ڕۆژانی ڕابردوودا، کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و حیزبدۆست بە ناوی خاڵۆ نەقی ئەسپەرێزی لە شارۆچکەی جووجەسازیی مەریوان کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو لە سەرەتای ڕاپەڕینی گەلانی ئێرانەوە هەتا ئەو کاتەی هێزی پێشمەرگە لە ناوچەکە بوون بەردەوام بەدەم پێشمەرگەکانی حێزبەوە بووە و ماڵی وەکوو مەقەڕی حێزب بووە.
خاڵۆ نەقی هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی شەهیدان مایەوە و هەمیشە و لە هەموو شۆێنێک باسی سیاسەتەکانی حیزب و قارەمانەتیی هێزی پێشمەرگەی بۆ لاوان دەکرد و دەیگوت ئاواتی من ڕزگاربوونی کوردستان و هێنانەوەی تەرمی شەهیدان دوکتۆر قاسملوو، دوکتۆر شەرەفکەندی و هاوڕێکانیان بۆ کوردستانە .
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.