کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێککەوتنی هەمەلایەنەی نوێی نێوان ئێران و ڕووسیە هەڵپەسێردرا

12:44 - 23 جۆزەردان 2724

هەواڵدەریی دەوڵەتی ڕووسیە، رۆژی سێشەممە لە زاری بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیەوە ڕایگەیاند کە ڕێککەوتنی نوێی نێوان مۆسکۆ و تاران لە بواری هاوکاری هەمەلایەنە، بەهۆی ئەو کێشانەی کە لایەنی ئێرانی لەگەڵی بەرەوڕوون، بە شێوەی کاتی هەڵپەسێردرا.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕۆیتێرز، زەمیر کابلۆڤ، یەکێک لە بەرپرسانی وەزارەتی دەروەی ڕووسیە لەو پێوەندییەدا وتوویەتی: ئەمە بڕیاری ستراتێژیکی ڕێبەریی دوو وڵاتە، ئەو ڕەوتە بەهۆی کێشەکانی لایەنی ئێرانی، ڕاگیراوە''.

 کابلۆڤ هەروەها وتوویەتی: ''هیچ گومانێکم نییە کە دەقی ڕێککەوتنەکە ڕێککەوتنی لەسەر دەکرێت و دوای ئەوە بەرپرسانی هەردوو وڵات کات و شوێنی واژۆکردنی دیاری دەکەن.''

لە سەرەتای ئەم مانگەدا، ڤێلادیمێر پووتین، سەرۆککۆماری ڕووسیە، لە دیدارێکدا لەگەڵ نوێنەرانی هەواڵدەرییە نێودەوڵەتییەکان لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووریی نێودەوڵەتی سەنپتێرزبۆرگ ٢٠١٤، ڕایگەیاند، وڵاتەکەی بەڕاستی هیواخوازە هەموو ئەو شتانەی لە پەیوەندییەکانی لە نێوان ڕووسیە و ئێران لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٤  دامەزراوە، دریژەی هەبێت.

ناوبراو جەختی کردەوە کە لەو بابەتەدا هیچ گومانێکم نییە، چونکە هەر کارێک کە ئەنجامی دەدین لە ڕستای بەرژەوەندیی هاوبەشدایە.