کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی سەردەشت

12:25 - 24 جۆزەردان 2724

ڕۆژی دووشەممە ڕێكەوتی ٢١ی جۆزەردان سەید سمایل حوسێنی پێشمەرگەی پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەهۆی جەڵتەوە ماڵاوایی لە ژیان كرد.
كاک سەید سمایل حوسێنی كوڕی گەورەی سەید عەبدوڵڵای حوسێنی خەڵكی ئاوایی مارەغانی سەردەشت بوو،  ناوبراو ماوەیەک لە هێزی بەرگری چەکی پێشمەرگایەتیی لە شان کردووە و دژی ڕێژیم خەباتی کردووە. 
ناوبراو سەرەتاكانی شۆڕش وێڕای بنەماڵەكەی بۆ ماوەی چەند ساڵ ئاوارەی باشووری كوردستان بوو، سەرەنجام لەبەر دۆخی نالەباری تەندروستی چووەتە سەردەشت و هەمیشە دڵسۆز و وەفادار بە ڕیبازی دێموکرات ماوەتەوە.
جێگەی ئاماژەیە کە دوو برا و خوشكی کاک سەید سمایل پێشمەرگە بوونە و برایەکی بەناوی شەهید سەیدمحەممەد حوسێنی لە هێزی گیاڕەنگ پێشمەرگە بووە و تێکە بە کاروانی نەمرانی گەل بووە.
 ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.