کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی دڵسۆزێکی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی سەوڵاوا

12:29 - 24 جۆزەردان 2724

ڕێکەوتی ٢٢ی جۆزەردان کاک عەلی عەزیزی کوڕی لوتفوڵڵا ناسراو بە عەلی لەتیفە، برای شەهید حەمەلەتیف عەزیزی خەڵکی ئاوایی گۆشخانی لە ناوچەی شامیانی سەوڵاوا لە تەمەنی ٦٧ ساڵیدا بەهۆی کەوتنەخوارەوە لەسەر دار لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری سنە گیانی لەدەست دا.
کاک عەلی بەهۆی ئەوەی براکەی شەهیدی حیزبی دیمۆکرات بوو، لە ماوەی ژیانیدا چەندین جار لەلایەن ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە بانگ و دەسبەسەر کراوە و تووشی ئازار و ئەشکەنجە بووە و هیچکات نەچووەتە ژێر باری هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامی .
ناوبراو بۆ دوایین جار لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەگەڵ چەند بنەماڵەی دیکەی شەهیدی حیزب بانگی ئیتلاعات کرا، بەڵام ناوبراو ئامادە نەبووە هیچ جۆرە هاوکارییەکی ڕێژیم بکات.
جیگەی ئاماژەیە کاک عەلی لە ساڵەکانی دەیەی ٦۰ی هەتاویدا هاوکارێکی چالاکی کادرەکانی کۆمیتەی شارستانی مەریوان بە تایبەت شەهید سدیق فیرووزی بوو.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.