کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزب لە ناوچەی مەرگەوەڕ

01:43 - 25 جۆزەردان 2724

ڕۆژی دووشەممە ٢١ی جۆزەردان، کاک دەرویش نافعی پێشمەرگەی پێشووی حیزبی دێموکرات و خەڵکی گوندی شەقڵاوای ناوچەی مەرگەوەڕ بە ھوی نەخۆشیی شێرپەنجە کوچی دوایی کرد.
ناوبراو لە ساڵەکانی ٦٣ هەتا ٦٦ی هەتاوی لە ڕێزەکانی حیزبی دێموکراتدا پێشمەرگە بوو.
کاک دەرویش کەسێکی زۆر ئارام و لەسەرەخۆ، بەنەزم و دیسیپلین بوو  و بەردوام ڕێزی لە ھاوڕێیانی دەگرت و لای ھەموومان خوشەویست بوو.
ناوبراو هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی دێموکرات مایەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.