بەپێی ئاماری پێوەری چارەڕەشی لە ساڵی ١٤٠٢دا، پاش پارێزگای یەزد، پارێزگاکانی کرماشان، سنە، لوڕستان و چوارمەحاڵ و بەختیاری بەرزترین ئاستی پێوەری چارەڕەشییان هەبووە.
بەپێی ئەم ئامارە، پارێزگای یەزد بە ٥٧.٤ لەسەد چارەڕيشترین پارێزگای ئێرانە و پاشان پارێزگاکانی کرماشان بە ٥٧.٢ لەسەد، سنە بە ٥٧ لەسەد، لوڕستان بە ٥٦.٧ لەسەد و چوارمەحاڵ و بەختیاری بە ٥٦ لەسەد، لە ڕیزەکانی دواتردا جێگایان گرتووە.
نێونجی پێوەری چارەڕەشی کە لە کۆی نرخی بێکاری و هەڵاوسان بەرهەم دێت، لە سەرتاسەری ئێراندا ٤٨.٨ لەسەد ڕاگەیەندراوە کە لە ٢١ پارێزگادا پێوەری چارەڕەشی لەم ئامارە زیاتریشە.
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی ئاماری ڕێژیم لە ڕەشەمەی ١٤٠٢ دا، پارێزگای کرماشان بە ١٧.٤ لەسەد زۆرترین نرخی بێکاریی لە ئێراندا هەیە و پاشان پاریزگای سنە بە ١٤.٣ لەسەد لە پلەی دواتردا جێگای گرتووە و پارێزگاکانی لوڕستان بە ١٢.٣ لەسەد و چوارمەحاڵ بە ٩.٣ لەسەد بارزترین نرخی بێکارییان لە نێونجی وڵات هەیە کە ڕێژەکەی ٨.٦ لەسەدە.
هەروەها بەپێی ئاماری نرخی هەڵاوسانی ساڵانە لە ڕەشەمەی ١٤٠٢ بە جیاکردنەوەی پارێزگاکان؛ سنە بە ٤٦.٥ لەسەد، چوارمەحاڵ و بەختیاری بە ٤٥.٧ لەسەد، کرماشان بە ٤٥ لەسەد، لوڕستان بە ٤٤.٦ لەسەد، ورمێ بە ٤٤ لەسەد و ئیلام بە ٤٣.١ لەسەد بەرزترین نرخی هەڵاوسانیان لە نێونجی وڵاتدا هەیە کە ٤٠.٧ لەسەدە.
ناوچەی زاگرۆس لەگەڵ دواکەوتوویی سیستماتیک بەرەوڕوویە و بە هۆی هەبوونی ژێرخانە ئابوورییەکان، زۆرترین نرخی هەڵاوسان، بێکاری و پێوەری چارەڕەشییان هەیە کە خەساری کۆمەڵایەتی، کۆچبەری و پەراوێزنشینیی لە شارە گەورەکانی ئێران بەدواوە بووە.