کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزبی دێموکرات لە مەهاباد

17:19 - 26 جۆزەردان 2724

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٤ی جۆزەردان پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ناوی کاک بایز قزڵی خەڵکی گوندی ئوزنتاش سەر بە شاری مەهاباد بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی ٦٠ ساڵییەوە کۆچی دوایی کرد.

کاک بایز قزڵی لە ساڵی ١٣٦٠ی هەتاوی لەپێناو خزمەت بە گەل و نیشتمانەکەی پەیوەستی ڕیزەکانی حیزبی دێموکرات دەبێ و تا ساڵی ١٣٦٩ بۆ ماوەی ٩ ساڵ بەوپەڕی لێهاتوویی و فیداکارییەوە ئەرکی حیزبی بەڕێوە بردووە.

ناوبراو بەهۆی گیروگرفتی بنەماڵەییەوە لەسەر ئیزنی حیزب وازی لە پێشمەرگایەتی هێناوە و خەریکی ژیانی ئاسایی بووە، بەڵام خۆشەویستیی خاک و نیشتمان و خەباتی حیزبەکەی هەر لە دڵیدا مایەوە.

 ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.