کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

موژگان کاوسی دوای گۆڕینی حوکمی زیندانییەكەی بە زیندانی باز بە دانانی بارمتە لە زیندان ئازاد کرا

10:04 - 27 جۆزەردان 2724

حوکمی بەندکرانی موژگان کاوسی، لێکۆڵەر و یەکێک لە چالاکانی مافی زمانەوانی و نەتەوەیی خەڵکی کەلاردەشت لە مازەندەران، کە لە کاتی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی"دا دەسبەسەر کرا؛ گۆڕدرا بۆ زیندانی باز و بە دانانی بارمتە ئازاد كرا.

بە پێی سەرچاوەكانی هەواڵ ئەم چالاکوانە ژنە لە ڕۆژی شەممە ٢٦ی جۆزەردانەوە ماوەی سزاکەی لە دەرەوەی بەندیخانە بەسەر دەبات.

موژگان کاوسی  بە تۆمەتی "کۆبوونەوە و هاوکاری دژ بە ئاسایشی وڵات"، بە ٣٩ مانگ بەندکران و بە تۆمەتی "سووکایەتیکردن بە خامنەیی" بە ١٥ مانگ و یەک ڕۆژ بەندکران و بە تۆمەتی " پڕوپاگەندەی دژی ڕێژیم" بە ٨ مانگ بەندکران سزا درابوو.

بەپێی یاسای زۆرترین سزا، حوکمی ٣٩ مانگ بەندکرانی ناوبراو بە هەژمارکردنی ڕۆژانی دەسبەسەرکردنی پێشوو  جێبەجێ دەكرێ.