کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە نەغەدە

10:43 - 27 جۆزەردان 2724

ڕۆژی شەممە ٢٦ی جۆزەردان، کاک مەحیەدین زەبیحی ناسراو بە مەحیەدین خەلیل، ئەندامی حیزبی دێموکرات و باوکی شەهیدێکی کوردستان لە تەمەنی ٩٧ ساڵیدا و بە هۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

کاک مەحیەدین لەدایکبووی خەلیفەلیان سەر بە شاری نەغەدە و یەکێک لە ئەندامانی ماندوونەناسی حیزبی دێموکرات بوو.

کوڕێکی کاک مەحیەدین بە ناوی بەنگین زەبیحی لە ڕێزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتدا بووە و شەهید بووە.

کاک مەحیەدین هەتا دوایین ساتەکانی تەمەنی وەفادار بە ڕێبازی کوڕە شەهیدەکەی مایەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.