کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

حەمەساڵح سووزەنی لەلایەن ئەنجومەنی شێعری کوردیی کرماشانەوە خەڵات کرا

10:51 - 27 جۆزەردان 2724

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی جۆزەردان، ئەنجومەنی شێعری کوردیی کرماشان، لە کۆڕی حەفتانەی خۆیدا، خەڵاتی ڕێزو پێزانینی پێشکەش بە حەمەساڵح سووزەنی شاعێری دیاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان و شاری سەقز کرد.

خەڵاتەکە لەلایەن ماموستا ئاکۆ جەلیلیان و مامۆستا سەعید عەبادەتیانەوە پێشکەشی ناوبراو کرا.

 حەمە ساڵح سووزەنی، شاعیر، شانۆنامەنووس و ڕەخنەگری ئەدەبی و یەکێک لە دەنگە نوێخوازەکانی شیعری کوردی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.