کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان لە مەهاباد

12:52 - 29 جۆزەردان 2724

ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی جۆزەردان، دایە گوڵچین شەوکەتی، دایکی شەهید کەماڵ مۆغەمی بەهۆی نەخۆشیی دڵەوە لە شاری مەهاباد کۆچی دوایی کرد.

دایە گوڵچین، ژنێکی نیشتمانپەروەر و حیزبدۆست بوو، هەمیشە وەفادار بە ڕێبازی کوڕە شەهیدەکەی مایەوە و ئاواتی ئەوەی لە دڵدا بوو کە ڕزگاریی کوردستان ببینێت.

شەهید کەماڵ ساڵی ١٣٦٠ی هەتاوی وێڕای ١٤ لاوی دیکەی شاری مەهاباد بە فەرمانی خەڵخاڵیی جەلاد تیرباران کرا .

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.