کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی ژنێکی نیشتمانپەروەر لە مەهاباد

12:32 - 30 جۆزەردان 2724

ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی جۆزەردان، ژنیکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر بە ناوی دایە سارا عەلی بەیگی تەمەن ٨٧ ساڵ، هاوژینی ڕەحیم ئاغای کەرەمی یاڵاوا بەهۆی نەخۆشییەوە لە گوندی یاڵاوا سەر بە شاری مەهاباد کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو ژنێکی نیشتمانپەروەر و زەحمەتکێش و وەفادار بە ڕێبازی حیزبی دێموکرات و پێشمەرگە خۆشەویست بوو.

دایە سارا لە ساڵەکانی ٦٠ی هەتاویدا ئەندامی حیزب بووە و ڕۆڵێکی باشی لە خزمەتی پێشمەرگەکانی هێزی پێشەوادا هەبووە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.