کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزبی دێموکرات لە ورمێ

02:17 - 1 پووشپەڕ 2724

ڕێکەوتی ۲۹ی جۆزەردانی ۱٤۰۳ی هەتاوی، عوزێر نەعمانزادە کەسایەتیی خۆشناو و پێشمەرگەی پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەهۆی نەخۆشی لە نەخۆشخانەی "ئۆمید" لە شاری ورمێ کۆچی دوایی کرد.

عوزێر نەعمانزادە کوڕی سۆفی خەمۆ، ساڵی ۱۳٤۳ی هەتاوی لە شارۆچکەی سیلوانای سەر بە دەڤەری مەڕگەوەڕی ورمێ لە دایک بووە.

ناوبراو ساڵی ۱۳٥۹ و لە تەمەنی ۱٦ ساڵیدا چەکی شەرەفی پێشمەرگایەتی دەکاتە شان و دەبێتە پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات و تا ساڵی ۱۳٦۲ی هەتاوی و دوای بەشداری لە چەندین شەڕی قارەمانانەی پێشمەرگەکانی حیزب لەگەڵ پاسدار و بەکرێگیراوانی ڕێژیم، بەهۆی دۆخی تایبەتی بنەماڵەیی، دەگەڕێتەوە کوردستانی ڕۆژهەڵات و تا دوایین ساتەکانی ژیانی هەر وەفادار بە ڕێبازی شەهیدانی حیزبی دێموکرات مایەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.