کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سپای پاسداران سەرچاوەی توندوتیژی و گەندەڵی لە ئێران و جیهاندایە

11:47 - 2 پووشپەڕ 2724

مەجلیسی عەوامی کانادا مانگی ڕابردوو بە کۆی دەنگ، گەڵاڵەی بەتێرۆریست ناساندنی سپای پاسدارانی پەسەند کردبوو.

لەو پەسەندکراوەدا نوێنەرانی مەجلیس داوایان لە جاستین ترۆدۆ سەرۆکوەزیرانی کانادا کردبوو تاکوو سپای پاسداران وەک ڕێکخراوێکی تێرۆریستی، پێناسە بکات.

هەروەها دەوڵەتی جاستین ترۆدۆ پاش ساڵانێک گوشار لەلایەن ئەنجومەنی بنەماڵەی قوربانییانی فڕۆکەی پی ئێس ٧٥٢، ئەم بڕیارەی پەسەند کردووە.

دۆمێنیک لۆبلانک بە تۆمەتبارکردنی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە پشتیوانیکردن لە تێرۆریسم و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ ڕایگەیاندووە "تاران مەیلی ناسەقامگیرکردنی نەزمی نێونەتەویی یاساتەوەری هەیە".

ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی لە کاردانەوە بەم هەوڵەی دەوڵەتی کانادا سەبارەت بەناساندنی سپای پاسداران وەک ڕێکخراوێکی تێرۆریستی، ئەم ئەنجامەی وەک هەوڵێکی سیاسی، نائاسایی و بەدڕەوشتانە لە قەڵەم داوە.

بە تێپەڕبوونی کات ڕوخساری ناپاک و تێرۆریستیی کۆماری ئیسلامی لە ئێران و بەتایبەتی سپای پاسداران، باڵی سەربازی و هەواڵگریی ڕێژیم لە پەرەدان بە توندوتیژی و تێرۆر لە جیهاندا باسی لێ کراوە.

کۆماری ئیسلامی لە سەرەتای دامەزراندنییەوە بە دروشمی هەناردەکردنی شۆڕش هەوڵی داوە تاکوو ڕێکخراوە سیاسی و سەربازییەکانی دروستکراوی خۆی و هەروەها پەروەردەکردنی تێرۆریست لە سەرتاسەری جیهاندا بەمەبەستی دەستێوەردان لە سیاسەتی وڵاتان بۆ بەرژەوەندیی خۆی پەرە پێ بدات و لەم چوارچێوەیەدا هەوڵی ئەوە دراوە تاکوو بڕیارەکانی ئەم وڵاتانە ئامانجدار و لە چوارچێوەی پەرەدان بە بەرەکانی گوشار لە ناوچە جیاوازەکان هەر لە ئافریقا تا ئورووپاوە بچێتە پێش.

کۆماری ئیسلامی سەرچاوەی گەندەڵییە کە نێوەڕۆک و سیاسەتەکانی پەرەدان بە توندوتیژی و گرژییەکانە و لەم ڕێگەوە درێژە بە ژیانی خۆی ئەدات و مانەوەی هەر ڕۆژ زیاتری ئەم ڕێژیمە لە ئێران پەرەدان بە توندوتیژی و گەندەڵییە.

ئێمە یەکگرتووانە بۆ گەیشتن بە ئازادی و هاوسانی لە ئێران نە تەنیا پشتیوانی لەم بڕیارەی دەوڵەتی کانادا دەکەین بەڵکوو داوا لە هەموو وڵاتانی جیهان دەکەین تا هاوشێوەی کانادا سپای پاسداران و کۆماری ئیسلامی بخەنە نێو لیستەی ڕێکخراوە تێرۆریستییەکانەوە.

کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فێدراڵ

هاوپەیمانیی گشتگیر بۆ گەیشتن بە ئازادی و یەکسانی لە ئێران

(هاوپەیمانیی سیاسی پێکهاتوو لە چواردە حیزب، ڕێکخراو و ڕەوتی سیاسی)

 

هەینی ١ی پووشپەڕی ١٤٠٣