کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕاگە‌یەندراوی دوو هاوپەیمانی سیاسی سەبارەت بە شانۆی هەڵبژاردنەکانی ڕێژیم

19:41 - 2 پووشپەڕ 2724

دوو ڕێکخراوی سیاسیی "کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدراڵ" و "هاوپەیمانی گشتگیر بۆ ئازادی و یەکسانی لە ئێران" خوازیاری بایکۆتی چالاکانەی سانۆی هەڵبژاردنەکانی ڕێژیم بۆ سەرۆککۆماری بوون.

لەم ڕاگەیەندراوەدا هاتووە لەکاتێکدا کە ڕێژیمی ئێران لە ماوەی دوو هەڵبژاردنی ڕابردووی شورای مجلیسی ڕێژیم و سەرۆککۆماری ڕووبەڕووی بایکۆتی لەلایەن خەڵکەوە بووەتەوە، و بە هۆی کوشتن خەڵک ل سەر شەقامەکان، دەستدرێژی سێکسی لە زیندانەکان، ڕفاندن، ئەشکەنجە و هتد.. لەلایەن لیژنەی گەڕان بەدوای ڕاستییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بە تاوانەکانی دژی مرۆڤایەتی مەحکووم کراوە و  لە هەلومەرجی ئێستادا کە ڕووبەڕووی ناڕەزایەتییەکی بەرفراوان لەلایەن کرێکاران، مامۆستایان، خانەنشینان، پەرستاران، خوێندکاران و بەتایبەتی ژنان بووەتەوە، هەوڵ دەدات بە تاکتیکێکی نوێ خەڵک بهێنێتە سەر سندوقەکانی دەنگدان.

ئەمە لەحاڵێکدایە کە زۆرینەی خەڵکی ئێران، دوای ڕاپەڕینەکانی ساڵی ١٣٩٦ و  ١٣٩٨ و بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، ڕێژێمی دیکتاتۆری ئێران بە هۆکاری سەرەکیی قەیرانەکانی ئێران دەزانن و دەیانەوێت ئەو ڕێژیمە لە ناو بچێ.

تاکتیکی نوێی ڕێژیم، بە پێچەوانەی هەڵبژاردنەکانی پێشوو، هێنانە ناوەوەی کەسایەتییەکی ڕیفۆرمخوازە بۆ ناو مەیدانی کێبڕکێی ٥ کەسی بناژۆخواز، و کەسایەتییەک کە خۆی بە قەرزاری ڕێبەری ڕێژیم دەزانێت و داواکارە کە هەموو سیاسەتە ئیختیارەکانی خامنەیی جێبەجێ بکات.

لە ئێستادا بێ گومان زۆرینەی خەڵکی ئێران لە ٤٥ ساڵی ڕابردوودا ئەزموونیان وەرگرتووە کە کۆی دەسەڵاتی سیاسی و زیاتر لە ٨٠%ی دەسەڵاتی ئابووری لە دەستی ئەو ڕێکخراوانەدایە کە خەڵک هەڵیاننەبژاردوون  و هیچ وڵامێکیان بەرامبەر بە خەڵک نییە .

لە ئەنجامدا ئەو ناوەندانەی کە هەڵبژێردراون، هیچ توانایەکیان بۆ گۆڕین و گۆڕانکاری نییە  و دروشمی کاندیدەکانی مەجلیس و سەرۆکایەتیش تەنها بۆ گەرمکردنەوەی قۆناغی شانۆی هەڵبژاردنە و خەڵک فێری ئەوە بوون کە سەرۆک و ئەندامانی مەجلیس دەبێ بە تەواوی گوێڕایەڵی خامنەیی و فەرمانەکانی بن.

 

هۆکارێکی دیکەی بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکانی ڕێژیمی پاوانخوازی ئێران لەلایەن خەڵکەوە، ئەو شەڕە سەرتاسەرییەیە کە ڕێژیم لە هەموو بوارەکاندا دەستی پێکردووە و ڕۆژ نییە گەنجانمان لە سێدارە نەدرێن،  لە شەقامەکاندا بە قێزەونترین شێوە هەڕەشە و دەستدرێژی نەکەنە سەر ژنان، شاهیدی خۆکوشتنی خۆپیشاندەران و  تاڵانکردنی سامان و گەندەڵی نەبین.  خەڵکی ئێران لە هێرشی هێزە ئەمنییەکان و سەرکوتکردنیان لە هیچ جێگایک پارێزراو نین.

 

لە کۆتاییدا ئەم دوو هاوپەیمانییە سیاسییە ڕایانگەیاند کە لەگەڵ گەلی ستەملێکراوی ئێرانین بە هەموو هەمەچەشنییەکانەوە و شانۆی هەڵبژاردنی ڕێژیم بایکۆت دەکەین و سرووشت و ڕووی ڕاستەقینەی ئەو کاندیدانە ئاشکرا دەکەین کە دڵسۆزیی خۆیان بۆ زوڵم و تاڵانکردنی

 خەڵکی ئێران لە قۆناغە جیاوازەکانی کۆماری ئیسلامیدا سەلماندووە.