شکۆی خەونی خەبات
شەهید خدر مووسەوی‌فەڕ (سێهەمین شەهیدی بنەماڵە)
برایم چووکەڵی
کاتێک دەزگای ساواکی رێژێمی شاهنشاهی لە ساڵی ١٣٣٨ پەلاماری ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی دا، لە بنەماڵەیەکی زەحمەتکێشی ئاوایی ئیندرقاش لە ناوچەی مەهاباد خدر چاوی بە دنیای پڕناعەداڵەتی هەڵێنا. خدر هێشتا منداڵ بوو بنەماڵەکەی ماڵ و شوێنی ژیانیان بۆ شاری مهاباد گواستەوە. ئەو سەرباری دۆخی نالەباری ئابووریی ژیان و گوزەرانی بنەماڵەکەی توانی هەتا کۆتایی قۆناغی خوێندنی ناوەندی ببڕێت. خدر کوڕێكی ژیر و وریا بوو، هۆگرییەکی زۆری بە وەرزش بوو، و لە تیمی لاوان‌دا چەندین جار لە پێشبڕکێی ڕاکردن لە ئاستی شارستان و ئوستاندا بەشداریی کرد و پلەکانی دووهەم و سێهەمی بەدەست دێنا.
له كاتی ده‌ست‌پێكردنی شۆڕشی گه‌لانی ئێران‌دا، خدر مووسەوی‌فەڕ پۆلی سێهەمی ناوه‌ندیی ده‌خوێند. ئه‌ویش كه له‌نێو گەوەکانی بێ‌به‌شی و چاره‌ڕه‌شه‌كانی ژیانی سه‌خت و پڕ له كوێره‌وه‌یدا گه‌وره ببوو، تامه‌زرۆی ئازادی گه‌له‌كه‌ی بوو. بۆیە لەگەڵ ئەوەی تێكۆشانی ئاشكرای حیزب ڕاگەیەندرا، قۆڵی لە خه‌باتی هه‌ڵماڵی و بەرگی پیرۆزی پێشمەرگایەتی لەبەر کرد و له زۆربه‌ی مه‌ئموورییه‌ته‌كانی حیزب‌دا شانی وەبەر ئەرک و بەرپرسایەتی دا. کاتێکیش بە فه‌رمانی جیهادی خومەینی له‌دژی گه‌لی كورد شەڕ بە سەر کوردستاندا سەپا، ئه‌و لەخۆبوردووانە به به‌شداری له چه‌ندین عه‌مه‌لیات دژی هێزه به‌كرێگیراوه‌كانی رێژیم وره‌به‌رزی و ئازایه‌تیی خۆی پێشان دا؛ به چه‌شنێك كه پاش دوو ساڵ پێشمه‌رگایه‌تی خدر وه‌ك یه‌كێك له پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی هێزی پیشەوا ناوبانگی دەرکرد.
شەهید خدرموسەوی‌فەڕ به‌هۆی وشیاری، لێوه‌شاوه‌یی و تواناکانیەوە به سه‌رپه‌لی په‌لێك له پێشمه‌رگه‌كانی هێزی پێشەوا دیاری كرا. به‌شداریكردنی به‌رچاوی له تێک‌شکاندن و ته‌فر‌وتووناكردنی هێرشکەران لە شەڕی ٣ مانگە لە ناوچەی شاروێران نیشانی دا بەحەق کورێکی ئازا و قارەمانە. چەند جارێک کە زۆر بەتوندی بریندار دەبوو، پاش سارێژبوونەوەی برینەکانی بێ‌ئەوەی تۆسقاڵێک لەسەر ورە و بیروباوەری کاریگەر بێ، دەگەڕایەوە سەنگەری دیفاع لە نەتەوەکەی.
شەهید خدر هه‌ر مه‌ئموورییه‌تێكی پێی ئه‌سپێردرابا، بە ڕووسووری بەڕێوە دەبرد و خسڵەتی پێشمەرگانە و کۆبوونەوەی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانەی له‌لای به‌رپرسانی حیزبی له ناوچه‌ی مەهاباد هەتابڵێی خۆشه‌ویستی كردبوو. لە درێژەی ژیانی پێشمەرگایەتیشیدا به‌هۆی لێهاتووییەکەی وه‌ك فەرماندەری لك دیاری كرا و له‌و بەرپرسایەتییەشدا به‌ڕاستی نیشانی دا ڕۆڵەی بەزیپک‌وزاکوونی حیزبه‌كه‌یه‌تی. کاتێك رێژیمی کۆماری ئیسلامی شاری مەهابادی داگیر کرد، زۆر شەوان دەنگی چەکی خدر مووسەوی‌فەڕ و هاوسەنگەرانی لەنێو شار‌دا دەنگی دەدایەوە و خوشحاڵیی دەخستە نێو دڵی خەڵکی شار. تەنانەت بۆ جاری دووهەم لە شەڕێکی دەستە‌ویەخە‌دا لە مەیدانی حەیوانان برینێکی قورسی هەڵگرت، بەڵام ئەو برینانە نەیانتوانی کوڕی شۆڕشگێری دێموکرات لە خەبات و تێکۆشان شڵ بکەنەوە و پاش سارێژبوونەوەی برینەکانی دەمودەست دەگەڕایەوە سەنگەری بەرگری لە ئازادی. ئەو حەماسانەی لە شەڕەکانی گوێکتەپە، دارەلەک و دەشتی شارویراندا لەسەر دەستی خدر خوڵقان، هەتاهەتایە لە مێژووی خەبات و خۆڕاگریی گەلەکەیدا دەمێننەوە.
شانازییەکی دیکەی شەهید خدر ئەوەیە سێهەمین شەهیدی بنەمالەکەیەتی و دوو برای قارەمانی دیکەی بە ناوەکانی سەعید و عەبدوڵڵا لە ریزی تێکۆشەرانی دیموکرات‌دا شەهید بوون.
مێژووی پڕ له شانازی و پڕ سه‌روه‌ریی حیزبی دێموكڕاتی كوردستان و ڕابردووی خه‌باتی ده‌یان ساڵه‌ی پڕ له فرمێسك و خوێن و دارماڵ له حه‌ماسه و خۆراگریی خۆی ئەم حیزبە، پشت ئه‌ستوور به پشتیوانی هه‌مه ایه‌نه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و هێزی باسك و ده‌ست و مه‌چه‌كی ڕۆڵه فیداكاره‌كانی بنیات نراوە. ئەم خەبات و قوربانیدانە و بەربەرەکانی لەگەڵ ڕێژیمه دژ به كورده یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی زاڵ به سه‌ر وڵاته‌كه‌ماندا درێژه‌ی بووە و لەو پێناوەدا زۆر ڕۆڵەی ئەم خاک و ئاوە گیانیان داناوە. خدریش هەر لەو پێناوەدا سه‌رئه‌نجام به‌ڵێنی وه‌فاداریی به حیزب و نه‌ته‌وه‌كه‌ی برده سه‌ر و به ڕووسووری ده‌سته‌ملانی خاكی پیرۆزی نیشتمانەکەی بوو.
لکێک لە پێشمەرگەکانی هێزی پێشەوا بە فەرماندەیی خدر ڕۆژی ١٦ی رێبەندانی ساڵی ١٣٦٢ بەپێی گەڵالەیەکی عەمەلیاتی هێرشیان کردە سەر بەکرێگیراونی کۆماری ئیسلامی نیشتە‌جێ لە موڵگەی دێ‌بوکر. پاش شەڕێكی قارەمانانە بەداخەوە کوڕی تێکۆشەری دێموکرات بوو بە سێهەمین شەهیدی بنەماڵەکەی و لە گەڵ هاوسەنگەرێکی بە ناوی ئەبووبەکر ئەفرەنگە شەهید بوون. بەمجۆرە تێکۆشەرانی هێزی پێشەوا فەرماندەیەکی بوێر، ڕۆڵه‌یه‌كی نه‌به‌ز و وه‌فاداریان له‌ده‌ست دا، به‌ڵام ڕێگای کوێر نەبۆوە و هەزاران لاوی دیکەی ئەم نیشتمانە ڕێگا و ڕێبازی خدریان گرتە بەر.
"تۆ
ئەی شکۆی خەونەکانی خەبات،
تۆ چەکاوەی شیعرەکانمی و
چەپکەگوڵی
سەر یەخەی ئازادیی سبەی"